چین دەڵێت دەستبەجێ ڕێکەوتنە بازرگانیـیەکەی لەگەڵ ئەمەریکا جێبەجێدەکات

0
9

وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاند وڵاتەکەی دەستبەجێ ئەو ڕێوشوێنانە دەگرێتەبەر کە لەگەڵ ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پـێی‌گەیشتوون لە میانەی کۆبوونەوەی سەرۆکانی هەردوو وڵات لە ئەرجەنتین.

گۆو فونگ گوتەبێژی وەزارەتەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە گوتی چین ئەو ڕێکەوتنەی هەردوولا لە بواری بازرگانی پـێیگەیشتوون دەستبەجێ جێبەجێی دەکات، ئەویش پەیوەستە بە بەرهەمەکانی کشتوکاڵ و وزە و پـیشەسازی ئۆتۆمبیل و کاڵای دیکە.

ئەم ڕاگەیاندنە پاش 5 ڕۆژ دێت لەوەی سەرۆک ترامپ و شی ژینپـینگ هاوتا چینیـەکەی لە پەراوێزی گۆنگرەی G20 لە بۆینس ئایرێسی پایتەختی ئەرجەنتین کۆبوونەوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهۆی ئەو شەڕە بازرگانیـیەی کەوتووەتە نێوانیانەوە.

جێی ئاماژەیە واشنتن لە بواری بازرگانی ناڕەزایی گەورەی بەرامبەر بەیژین هەیە، لەوانە هێندەی چین هەناردەی بۆ ئەمەریکا هەیە هاوردەی نیـیە وە لەگەڵ ئەوەشدا چین ڕێز لە مافی خاوەندارێتی بیرۆکە و داهێنانەکانی ئەمەریکا ناگرێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here