چێشتلێنەرێک بەڕۆژووە و خواردن بۆ سەتان کەس ئامادە دەکات

0
302

15 کاژێر پێشوازی لە خەڵک دەکات

رووداو – سلێمانی 

لە شاری سلێمانی چێشتلێنەرێک سەرەڕای ئەوەی خواردن بۆ هەزاران کەس ئامادە دەکات، بەڵام خۆی بەڕۆژووە و دەڵێت “هەرگیز هیچ رۆژێكی مانگی رەمەزانم لە کیس نەچووە”.

مەهدی رەشیدی چێشتلێنەر، لەکاژێر 5ـی بەیانیانەوە تا دوای نیوەڕۆش لە چێشتخانەکەی چەندین خواردن ئامادە دەکات، 15 کاژێر بێ وەستان بە زمانی بەڕۆژووەوە پێشوازی لە خەڵک دەکات .

بە هاتنی مانگی رەمەزان خواردنگە و كافتریاكان بە پارچە پەڕۆیەك دادەپۆشرێن، تاوەكو رۆژووەوانان خواردنە ئامادەكراوەكان نەبینن، مەهدی، وەستای خواردن دروستكردنە جیاوازە هەرچەندە هاوشێوەی مانگەكانی دیكەی ساڵ سەرقاڵی كارەكەیەتی، ئەو بە سكی برسی و بەڕۆژووبون خواردن دروست دەكات.

مەهدی رەشیدم چێشتلێنەر دەڵێت ” لە کاژێر چوار بۆ پێنج دەبێت لێرە بین، كە هاتیت دەبێت سەدرییە و تیشێرت لەبەر بكەیت، ئێستا رەمەزانە كردوومانە بە تیشێرت، وە دەبێت كڵاو لەسەرەتا بێ كە دێتە ژوورەوە سەرەتا خواردنی بەیانی ئیتر سوپ دروست دەكەین، دوای ئەوە ئیتر دەست دەكەین بە دروستكردنی  شلەكان، چونكە ئەوان پێویستە زووتر ئاماد بكرێن”.

مەهدی، رۆژانە چەندین جۆری خواردن ئامادە دەكات، جگە لە هاتووچۆی بەردەوام ، گەرمای نێو چێشتخانەكەش هێندەی دیكە ماندووی دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو خواردنە جۆراو جۆرانە واناكەن كە بەڕۆژوو نەبێت.

ئەم گەنجە كارێك  دەكات كە بەشێك لەو هاونیشتمانیانەی بەڕۆژوو نابن، رۆژانە بۆ ژەمە خواردنێك پێویستیان بە دەستە رەنگینەكانی ئەو هەیە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here