چەند یارییەکی گرنگ لە خولە بەناوبانگەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچن

0
157

خولە بەناوبانگەکانی ئەوروپا

رووداو -سلێمانى

لە ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی رووبەڕووی یانەی ساوسهامتۆن دەبێتەوە لە گەڕی 34ی پرێمەرلیگ، هەروەها یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەرامبەر ڤیاریال یاریی دەکات لە گەڕی 34ی لالیگا. هەروەها لە جامی ئەڵمانیش گلادباخ رووبەڕووی فرانکفۆرت دەبێتەوە.

ئەم هەفتەیە لە ئەورپادا یارییەکان ناوەستن و لە هەندێک وڵاتدا خولی نێوخۆیی بەڕێوەدەچێت و لە هەندێک وڵاتیشدا یارییەکانی جام بەڕێوەدەچن، کە زۆربەی یارییەکان چارەنووسسازن.

سەرەتا لە پرێمەرلیگدا، یانەی چێڵسی لە دوایین یاری گەڕی 34دا لە ستامفۆرد بریدج میوانداری یانەی ساوسهامپتۆن دەکات، بردنەوەی چێڵسی هەنگاوێکی دیکە لە نازناوەکەی نزیکدەکاتەوە، هەرچی یانەی میوانیشە، هیچ ئامانجێکی نییە تاوەکو یاری بۆ بکات و یانەکە لە ناوەڕاستی ریزبەندییە.

لە لالیگادا بەهێزترین یاری ئەم هەفتەیە لە نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و ڤیاریال بەڕێوەدەچێت، ئاتلێتیکۆ لە پلەکانی پێشەوەیەو دەیەوێت پلەی سێیەم تۆکمەتر بکات، ڤیاریالیش زۆر لە یانەی خاوەن یاریگا دوور نییە و وەرگرتنی بلیتێکی ئەوروپیش بۆ ژێردەریاییەکان ئامانجی سەرەکییە و دەیانەوێت وەک یاری چون بردنەوە بەدەستبهێنن.

جگە لەم یارییەش هەر لە لالیگادا دوو یاری دیکە بەڕێوەدەچێت، لە یاری یەکەمدا ئیسپانیۆل دەبێتە میوانی سپۆرتینگ خیخۆن و گراناداش پێشوازی لە مالاگا دەکات.

هەردوو یانەی بۆرووسیا میونشنگلادباخ و ئینتراخت فرانکفۆرتیش لە ئەڵمانیا بۆ چوونە فایناڵی جامی وڵاتەکەیان رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە و بە هەمان شێوەش لە فەرەنسا، ئانژێ و گوینگامپ بەرامبەر یەکدی دەوەستنەوە بۆ گەیشتنیان بە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here