ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گوندێكى سه‌ر به شاره‌دێى چوارقوڕنه‌ى سنوورى شارى ڕانیه،به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى دوو كه‌س كوژران و پۆلیسى سنووره‌كه‌ش له هه‌وڵى كۆنتڕۆڵكردنى بارودۆخه‌كه‌یه.
شۆڕش ئیسماعیل، گوته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: “دواى ئه‌وه‌ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هاووڵاتیه‌ك له‌ناو شاره‌دێى حاجیاواى سنوورى ڕانیه به ده‌ستڕێژی گوله كوژرا، كێشه‌كه په‌ره‌یسه‌ند و له گوندى كڵاوسورانى سه‌ر به شاره‌دێێ چوارقوڕنه شه‌ره‌ته‌قه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا درووست بوو و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌سى دیكه كوژران و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو”.
هه‌روه‌ها گوتیشى: “كوژراوه‌كان كه‌س و كارى یه‌كترن و دواى ڕووداوه‌كه‌ش پۆلیس گه‌یشته شوێنه‌كه و كوژراو و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گواسترانه‌وه و چه‌ند كه‌سێكیش ده‌ستگیركراون”.
ئاشكراشى كرد، هۆكارى ڕوداوه‌كان به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه‌و له ئێستا دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و بارودۆخه‌كه‌ش كۆنتڕۆڵ كراوه.