ڕۆژی دووشەممە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆدەبنەوە

0
55

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو ڕۆژی دووشەممە لە بڕۆکسل لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆدا کۆدەبنەوە.

ئۆفیسەکە بێ ئەوەی باس لە وردەکارییەکان بکات وتی هەفتەی پێشوو ئامادەکارییەکان کراون و لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن. جێی ئاماژەیە پەمپیۆ هەمیشە ڕەخنەی لە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران گرتووە و ڕۆژی شەممە سەرکۆنەی نوێترین تاقیکردنەوەی موشەکی ئێرانی کرد.

زۆرکات ناتانیاهو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتاندا کۆدەبێتەوە لە هەوڵیدا بۆ ڕاگرتنی هەوڵەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوەکیی. هەروەها ئیسڕائیل پێی وایە جووڵەکانی ئێران لە سوریا و دامەزراندنی بنکەی سەربازیی هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو ناوچەکە.

ئۆفیسەکە وتیشی بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئیسڕائیل و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسڕائیل هاوەڵی ناتانیاهو دەکەن لە کۆبوونەوەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here