ژمارەیەک گەنجی کورد بوونەتە یاریزانی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر

0
17

سێیه‌مین فێستیڤاڵی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر له‌ چیای كۆڕه‌ك

رووداو – سۆران

لە سێیه‌مین فێستیڤاڵی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر له‌ چیای كۆڕه‌ك 23 یاریزانی ناوخۆ و بیانی بەشداربوون. ئه‌مساڵ ژماره‌ی یاریزانه‌ كورده‌كان له‌ بیانییه‌كان زیاتر بوون.

ساڵانی رابردوو بۆ فێستیڤاڵه‌كانی سه‌ركێشی یاریزانی بیانی ده‌هێندران، بۆ ئه‌مساڵ یاریزانه‌ ناوخۆییه‌كان زیاتر بوون، 23 یاریزان سه‌ركێشی به‌فریان له‌ نێو سه‌تان گه‌شتیار لە چیای كۆڕه‌ك ئه‌نجامدا. كچ و كوڕانی چۆمان و پێنجوێن تیمیان هه‌یه‌ و ساڵانه‌ ژماره‌ی یاریزانانیان زیادده‌كات.
 
ئامانجی فێستیڤاڵەکە ناساندنی زیاتری كه‌رتی گه‌شتیاری زستانه‌ی باشووری كوردستانە و ژمارەیەک کۆمپانیای گەشتیاریش بەشداربوون.

تاوسمان كیمیریا، یاریزانی بیانی دەڵێت “فێستیڤاڵێکی جوانە، کەشوهەوایەکی خۆشە و خەڵکێکی باش لێرەن و سەما دەکەین. زۆر باشە، چونکە ئەو خەڵکانەی یەکەمجارە هاتوون دەتوانن بەشداری تێدا بکەن، چونکە ئاسانە و زۆر خۆشە”.

چیای كۆڕه‌ك، ناوچەکانی چۆمان و پێنجوێن سێ ساڵه‌ یاری خلیسکانەی سەر بەفریان لێده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك فێرخواز یارییەکە فێربوون.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here