ژنێك ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو گیانی لەدەستدا 2 .

0
28

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ لە قەزای ڕانیە، ژنێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا.

كەسوكارەكەی دەڵێن نەخۆشی دەرونی لەگەڵ بوە

 

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین كە وێنەیەكی دەست خەندان كەوتوە، سەرلەبانی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن 49 ساڵ بەناوی ( غ،ل) لەماڵەکەی خۆیان لە گەڕەكی كێوەرەشی ڕانیە، دوای ئەوەی ئاگری لە جەسەتەی خۆی بەردا، بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاندوە، “بەگوێرەی وتەی کەسوکاری، ماوەیەکە ئەو ژنە نەخۆشی دەرونی لەگەڵ بوە”.

ئەوەشخراوەتەرو لە پزیشکی دادوەری ڕانیە توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکە کراوە و دواتر ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here