ژنێک بووە بە سیمبوولی خۆپیشاندانەکانی سوودان

0
11

سوودانییەکان نازناوی کنداکەیان لێناوە کە نازناوێکە بۆ ئاماژەکردن بۆ ئافرەتانی بوێر و بەشدار لە خۆپیشاندانەکان لەو وڵاتە

رووداو-هەولێر

ئالا سەلاح، ژنێکی سوودانی توڕە لە سیستمی بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی، بە درووشمەکانی دژی دەسەڵاتی عومەر بەشیر، بووە سیمبوولی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان کە دواجار و لە رۆژی پێنجشەممە 11-4-2019عومەر بەشیر لەلایەن سوپاوە لەکار لادرا.

ئالا بە جلە کولتوورییەکەی و درووشمی “گەلەکەم دەیەوێ” کە خۆپیشاندەران وەڵامیان دەدایەوە و دەیان گوت “شۆڕش”، لە نێو خۆپیشاندەران لە پێش بارەگای فەرماندەیی سوپای سوودان لە خەرتوومی پایتەخت بووە جێی سەرنجی خۆپیشاندەران و دەزگاکانی راگەیاندن و زوو ناوی سیمبوولی شۆڕشی سوودانییەکانی لێنرا.

ئێستا بەتایبەت دوای لەکارلابردنی عومەر بەشیر، خۆپیشاندەران و خەڵکی سوودان رێز و خۆشەویستی بۆ ئالای تەمەن 22 ساڵ دەنوێنن و نازناوی کنداکەیان لێناوە، کە نازناوێکە بۆ ئاماژەکردن بۆ ئافرەتانی بوێر و بەشدار لە خۆپیشاندانەکان لە سوودان بەکاردەهێندرێ و لە کۆندا نازناوی شاژنەکانی شارستانییەتی نوبیا بوو، لەهەر شوێنێک ئالا ببینرێ جەماوەر لە دەوری کۆدەبێتەوە و ئەویش بە درووشم ورەیان بەرزدەکاتەوە.

دیارترین درووشمەکانی ئالا کە بووە ناونیشانێکی خۆپیشاندانەکان لە سوودان ئەو درووشمەیە کە دەڵێ: دەنگی ئافرەت شۆڕشە. ئالا بەجۆرێک ناوبانگی رۆیشت ئێستا کەسانێک ناوی پەیکەری ئازادییان لێناوە هاوشێوەی پەیکەری ئازادی لە نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئاژانسە جیهانییەکان دەڵێن دوو لە سێی خۆپیشاندەران لە سوودان کە بە درێژایی زیاتر لە چوار مانگە دژی گرانبوونی نان و سووتەمەنی و دواتر دژی دەسەڵاتی سەرۆکی لەکارلابراوی سوودان عومەر بەشیر ناڕەزایەتی دەردەبڕن، ئافرەتن، لەکاتێکدا رێکخراوە داکۆکیکارەکان لە مافی مرۆڤ دەڵێن ئافرەت لە سوودان زۆرجار ژێردەستە و مافی خوراوە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here