ڤیدیۆ، ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى یارییه‌كانى وڵاتانى هاریكارى ئیسلامى

0
144

شاندى عێراق له‌ ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌

رووداو -باكۆ

له‌ باكۆى پایته‌ختى ئازه‌ربایجان ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى یارییه‌كانى وڵاتانى هاریكارى ئیسلامى به‌ڕێوه‌چوو كه‌ بریاره‌ ماوه‌ى 10 رۆژ به‌رده‌وام بێت .

چواره‌م خولى یارییه‌كانى وڵاتانى هاریكارى ئیسلامى به‌ به‌شدارى 56 وڵات و 4000یاریزان له‌ 23 یارى جیاواز بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌رێوه‌ده‌چێت .

شاندى عێراق له‌ پاڵه‌وانێتى هاریكارى ئیسلامى له‌ 82 یاریزان و كارگێڕى پێكهاتووه‌و له‌ 9 یارى جیاواز به‌شدارى ده‌كه‌ن و سه‌رۆكى شانده‌كه‌و راهێنه‌رێك و 3 یاریزانى كوردیش  له‌ یاری گۆره‌پان و مه‌یدان به‌شدارن كوردن .

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here