ڤیدیۆ؛ روونی بە هاتریک یانەکەی سەرخست

0
19

وەین روونی، دی سی یونایتد
وەین روونی، دی سی یونایتد

رووداو – هەولێر

وەین روونی، هێرشبەری ئینگلیزی بە تۆمارکردنی هاتریک سەرکردایەتی یانەی دی سی یونایتدی کرد بۆ بردنەوە لە ریال سالت لیگ لە خولی ئێم ئێل ئێسی ئەمریکا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو یانە رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە خولەکی 34 وەین روونی بەلێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ دی سی یونایتد تۆمارکرد، لە خولەکی 41 هەمان یاریزان یانەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ و گێمی یەکەم کۆتاییهات.

لە گێمی دووەمدا دی سی یونایتد درێژەی بە ئاستە بەرزەکەیدا و لە خولەکی 64 وەین روونی گۆڵی سێیەم و هاتریکی لە یارییەکەدا تۆمارکرد، پاشان لوکاس رۆدریگێز و یولیسیس سیگۆرا دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد و یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی دی سی یونایتد کۆتاییهات، روونی و هاوڕێکانی سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا.

 

https://platform.twitter.com/widgets.js

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here