ڤیدیۆ؛ یاریزانێک بەهۆکارێکی سەیری لە یاریگە دەچێتە دەرەوە

0
289

سولی عەلی مونتاری
سولی عەلی مونتاری

رووداو – هەولێر

سولی عەلی مونتاری، یاریزانی یانەی پێسکارا لەیاری یانەکەی بەرامبەر یانەی کالیاری چووە دەرەوە، دوای ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکە داواکاری ئەو یاریزانەی بۆ راگرتنی یارییەکە بەبیانۆی بەکارهێنانی هۆتافی رەگەزپەرستی لە دژی یاریزانەکە رەتکردەوە.

لە یارییەکەدا مونتاری داوای لە دانیال مینیللی ناوبژیوانی یارییەکە کرد کە بەهۆی بەکارهێنانی هۆتافی رەگەزپەرستی لەلایەن هاندەرانی کالیاری یارییەکە رابگرێت، بەڵام ناوبژیوان داواکاری یاریزانەکەی رەتکردەوە و کارتێکی زەری دایە یاریزانەکە، دوای ئەوەی مونتاری لە یارییەکە چووە دەرەوە، وەک نارازیبوونێک بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی هاندەرانی کالیاری و ناوبژیوانی یارییەکە پێشانیاندا.

 

دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە زیدنیک زیما، راهێنەری یانەی پێسکارا گوتی، مونتاری داوای لێکردم شتێک بکەم، بەڵام هیچم پێنەکرا، بەرامبەر ئەو کارە رەگەزپەرستانەی بەرامبەر یاریزانەکە کران، دوای ئەوەش یاریزانەکە داوای لە ناوبژیوان کرد، بەڵام ئەویش هیچی نەکرد، لەکاتێکدا ئەوە چەندین ساڵە رووداوی لەو شێوەیە لە دژی مونتاری دووبارەدەبێتەوە لە کاروانی یاریکردنی لە ئیتالیا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here