ڤیدیۆ؛ یوڤێنتوس دووچاری یەکەم دۆڕان بوو و رۆناڵدۆش یاریینەکرد

0
55

یوڤێنتوس، سێریا ئەی
یوڤێنتوس، سێریا ئەی

رووداو – هەولێر

بەشێوەیەکی چاوەڕواننکراو و بەبێ ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یانەی یوڤێنتوس تووشی یەکەم شکستبوو لەم وەرزەی خولی ئیتالیادا.

لە رکابەرییەکانی گەڕی 28ـی خولەکەدا، یوڤێنتوس لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی جێنوا بووەوە، لە یارییەکەدا بەهۆی وەرگرتنی پشوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداریی نەکرد و خانمە پیرەکە دووچاری یەکەم دۆڕان هات لەم وەرزەی خولەکەدا.

دوای ئەوەی لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا، لە خولەکی 72 ستیاڤانۆ ستورارۆ، یاریزانی پێشووی یوڤێ گۆڵێکی بۆ جێنوا تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست، دوای ئەوە لە خولەکی 81 گوران پاندێڤ، یاریزانی 35 ساڵ خاوەن یاریگەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ و یارییەکە بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی جێنوا کۆتاییهات و ئەو یانەیە بووە یەکەم یانە، لەم وەرزەی سێریا ئەیدا لە یوڤێنتوس بباتەوە.

دوای ئەم دۆڕانە یوڤێنتوس بە 75 خاڵ لە پلەی یەکەم مایەوە و جێنواش بووە خاوەنی 33 خاڵ و لە پلەی یازدەیەمە.

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here