کارتە سوورەکەی رامۆس هەڵدەگیرێت؟

0
229

سێرخیۆ رامۆس لە کاتی وەرگرتنی کاری سوور لە یاری کلاسیکۆدا
سێرخیۆ رامۆس لە کاتی وەرگرتنی کاری سوور لە یاری کلاسیکۆدا

رووداو – هەولێر

بە فەرمی یانەی ریال مەدرید تانەی لەسەر کارتەی سوورەکەی سێرخیۆ رامۆسدا کە لە یاری نێوان یانەکەی و بارسێلۆنا لە کلاسیکۆی جیهان بە روویدا بەرزکرایەوە.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریال مەدرید بە فەرمی راپۆرتێکی خستووەتە بەردەم یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سەبارەت بە هەڵگرتنی کارتە سوورەکەی رامۆس.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کە نەدەبوایە خۆسێ هێرناندێز هێرناندێزی ناوبژیوانی یارییەکە راستەخۆ کارتی سوور بە رووی رامۆسدا بەرزبکاتەوە، بەڵکو تەنیا شایەنی کارتی زەرد بووە، لەبەر ئەوە داوا دەکەن کارتە سوورەکەی رامۆس بسڕێتەوە.

بڕیارە سبەی سێشەممە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و بڕیاری کۆتایی لەبارەی بەشداریپێکردنی رامۆسەوە بدرێت لە یاری رۆژی چوارشەممەیاندا بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا لە گەڕی 34 خولی ئیسپانیادا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here