کاسیمێرۆ باسی ئاستی ریال مەدرید دەکات

0
290

کاسیمێرۆ
کاسیمێرۆ

رووداو – هەولێر

کاسیمێرۆی یاریزانی یانەی ریال مەدرید، باس لە باوردۆخی ئەم وەرزەی یانەکەی دەکات، ئەو یاریزانە دان بەوەدا دەنێت کە ئەم وەرزە بۆ ریال مەدرید کۆتاییهاتووە، بەڵام دەڵێت، ئێمە هێشتا دەمانەوێت بەهێزەوە دەربکەوین، چونکە بارودۆخی ریال مەدرید ئاوایە دەیەوێت هەموو کاتێک لە لووتکەدابێت.

یاریزانە بەرازیلییەکە دەڵێت، ریال مەدرید هەمیشە بەهێزەوە دەگەڕێتەوە و هەمیشە دەیەوێت لە لووتکە دابێت، ئێستا ئێمە کەمێک لەسەر رێگەی راست لامانداوە، ئەمە راستەییە و هەموو کەس ئەمە دەزانێت، لەم وەرزەدا 7 یارییمان ماوە، ئێمە دەزانین ئەم یارییانە چەند بۆ ئێمە گرنگن، بەدڵنیاییەوە بە هەموو هێزێمان یاری دەکەین، هەرچەند خولەکە لە کۆتاییەکەی نزیک دەبێتەوە، بەڵام هێمە هێشتا بەهێزەوە یاری دەکەین و تەنانەت لە مە‌شق و راهێنانەکانیشدا بە گڕوتینەوە مەشقەکانمان دەکەین.

کاسیمێرۆ زیاتر گوتی، بارودۆخی ریال مەدرید خۆی وایە هەمیشە لە هەموو کاتەکاندا دەیەوێت لە ترۆپکدا بێت و هەموو کاتێک بە باشترین شێوە دەربکەوێت، بە دڵنیاییەوە رێگەی راست دەدۆزینەوە و زۆر بەهێزتر دەگەڕێینەوە، بۆ ئەم وەرزە تا رادەیەکی زۆر نازناوی خولی ئیسپانیامان لەدەستداوە، بەڵام ئێمە هەرگیز خۆمان بەدەستەوە نادەین و تاکۆتایی دەجەنگین.

ریال مەدرید ئەم وەرزە بە ئاستێکی ناجێگیردا تێپەڕی و سێ راهێنەری جیاواز سەرکردایەتی یانەکەیان کرد، بەڵام یانەکە هەریەکە لە چامپیۆنزلیگ، خولی ئیسپانیا تا رادەیەکی زۆر و جامی شای ئیسپانیاشی لەدەستدا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here