
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی ئە مڕۆ یەکشەممە ١٠ی بانەمەڕ، کرێکارێکی تەمەن ٢٩ ساڵە خەڵکی شاری ورمێ لە کاتی کارکردندا لە یەکێک لە نهۆمەکانی بینایەک دەکەوێتە خوارەوە.
ئەو کرێکارە کوردە بە هۆی لە بەرچاو نەگرتنی دڵنیایی ئەیمەنی تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت و دەکەوێتە ناو چاڵی ئاسانسووڕێک.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن ئەو کرێکارە لە ڕووداوەدا دەست و لاقێکی دەشکێ.
ئەو ڕووداوە لە شەقامی فێردوسیی شاری ورمێ ڕووی داوە.
هەنوکە ئەو کرێکارە کوردە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شاره کراوە.