کشانەوە لە عەفرین مانای ئەوە نییە ئیتر یەپەگە کۆڵدەدات

0
102

[ad_1]

کاربەدەستێکی باڵای کوردەکانی سوریا دەڵێت شەڕڤانە کوردەکان لە عەفرین کشاونەتەوە پاش ئەوی ‌هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی چوونە ناو شارەکەوە.

ساڵح موسلم، لە ئەوروپاوە ڕۆژی یەکشەمەم لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە کشانەوە لە عەفرین مانای ئەوە نییە کە یەپەگە کۆڵ بدات، گوتی خەبات بەردەوام دەبێت و گەلی کوردیش بەردەوام دەبن لە بەرگری کردن لە خۆیان.

تورکیا دەڵێت هێزەکانی و هێزە هاوپەیمانەکانی ئۆپزسیۆی سوریا بە تەواوەتی عەفرینیان کۆنترۆل کردووە ئەو شوێنەی کە دوو مانگە هەوڵی گرتنی دەدات.

ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریای دەلێت ژمارەیەک لە شەڕڤانان ئامادە نین شارەکە جێبهێڵن و هێشتا شەڕ دەکەن.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here