کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر یادی لەدایکبوونی مستەفا بارزانی دەکاتەوە

0
12

مستەفا بارزانی و ویلیام کارتەر، فۆتۆگرافەری ئەمریکی

رووداو – هەولێر

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر یادی لەدایکبوونی مستەفا بارزانی دەکاتەوە. 

کونسوڵخانەکە لە توویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوان لە 116 ساڵەی لەدایکبوونی مستەفا بارزانی، یادی ژیان و خەباتی دەکەنەوە. باس لەوەشکراوە، مستەفا بارزانی لەبەر ئەو خزمەتەی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد، هەمیشە لە یادەوەریدا دەمێنێتەوە. 

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ توویتەکەیدا وێنەیەکی مستەفا بارزانی و ویلیام کارتەر، فۆتۆگرافەری ئەمریکی، بڵاوکردووەتەوە کە ساڵی 1965 گیراوە. 

دەقی توویتەکە:

“ئەمڕۆ کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر یادی ژیان و خەباتی مەلا مستەفا بارزانی دەکاتەوە کە 116 ساڵ لەمەوپێش و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، کە 14ـی ئاداری 1903 لەدایکبوو. مەلا مستەفا بارزانی هەمیشە لە یادەوەریدا دەبێت بۆ خزمەتکردنی هەرێمی کوردستانی عێراق و گەلی کورد”.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here