کڵۆپ دەرگای بەڕووی بارسێلۆنادا داخست

0
148

یورگن کڵۆپ
یورگن کڵۆپ

رووداو – هەولێر

یورگن کڵۆپ، بەڕێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوول هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە پەیوەندیکردنی فیلیپ کۆتینیۆی یاریزانی یانەکە دەکەن لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا.

یاریزانە بەرازیلییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول تاوەکو 2020 بەردەوامە و لە وەڵامی پرسیارێکدا کە تاوەکو کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی کۆتینیۆ لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە، کڵۆپ گوتی، هیچ پلانێک نییە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە.

 

راهێنەری یانە ئینگلیزییەکە زیاتر گوتی، لەگەڵ سەرۆکی یانەکەش گوتوویەتی هیچ پلانێک بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە نییە و رۆیشتنی ئەو یاریزانە رەتدەکەینەوە، لەکاتێکدا دەمانەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێ بکەین بۆ ئەوەی پێکهاتەیەکی هاوسەنگمان هەبێت.

قسەکانی یورگن کڵۆپ لە کاتێکدایە کە دوێنێ لەلایەن چەند کەسێکەوە جامی ئۆتۆمبێلەکەی کۆتینیۆ شکێندراوە و وا لێکدرایەوە کە ئەوە نارازایەتی هاندەرانی لیڤەرپوولە لەبەرامبەر نزیکبوونەوەی چوونی ئەو یاریزانە بۆ بارسێلۆنا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here