کڵۆپ لەسەر بوون بە راهێنەری بایرن میونشن هاتە دەنگ

0
12

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول
یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول

رووداو – هەولێر

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەسەر دەنگۆی جێگرتنەوەی نیکۆ کۆڤاچ، راهێنەری یانەی بایرن میونشن هاتە دەنگ.

کڵۆپ لەلێدوانێکدا کە رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، هیچ ئەستێرەیەک لە ئەڵمانیا هێندەی فرانس بیکنباوەر گەورەنییە، هەستێکی گەورەم هەیە کە کەسێکی وەک ئەو بە ئەرێنی باسم دەکات.

دوای بردنەوەی لیڤەرپوول بە 3-1 لە بایرن میونشن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، فرانس بیکنباوەر رایگەیاندبوو کە دەیەوێت جارێکی دیکە کڵۆپ بگەڕێتەوە ئەڵمانیا.

یۆرگن کڵۆپ زیاتر گوتی، بایرن میونشن لە ماوەی 10 بۆ 15 ساڵی رابردوو کاری زۆر باشی کردووە، منیش لە لیڤەرپوول هەست بە ئارامی دەکەم.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، پێمخۆشە کە لێرەم، هەلی زۆر هەیە بۆ ئەوەی یانەکە زیاتر پێشبکەوێت، متمانەی زۆرم بە یانەکە هەیە و ئێرە بۆ من زۆر گونجاوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا کڵۆپ گوتی، هەلی زۆر گەورە هەیە، بەڵام خەلک مامەڵە لەگەڵ نازناوەکان دەکات، منیش ئەوە دەزانم و هیوادارم لە داهاتوو گۆڕانکاری رووبدات.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here