کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆکی چین هێشتا دەکرێت ئەنجام بدرێت

0
12

ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سپی کیڵیان کۆنوەی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ سەرۆکی چین شی جین پینگدا کۆببێتەوە، ئەمەش لە لێدوانێکی کۆشکی سپیدا سەبارەت بە ئەگەری ڕێکەوتنی بازرگانی لەنێوان دوو وڵاتەکەدا.

کۆنوەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فکۆس نیوز وتی ” ئەوە دەکرێت. سەرۆک دەیەوێت بەمزووانە لەگەڵ سەرۆکی چین شیدا کۆببێتەوە.”

هەروەها کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا دوو وڵاتەکە نزیک دەبنەوە لە واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی بازرگانی لەنێوانیاندا، کۆنوەی وتی ” وادیارە، بەدڵنیاییەوە.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here