کۆسرەت رەسوڵ بۆ رووداو: دژی بەکارهێنانی هێزین لەلایەن تورکیا

0
339

کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رووداو – هەولێر

 جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، دژایەتی بۆ هێرشەکەی تورکیا رادەگەیێنی و دەڵێت: بۆردوومانکردنی شنگال لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
 
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری رووداودا لە کەرکووک، کۆسرەت رەسوڵ لەبارەی بۆردوومانکردنی چیای شنگال لەلایەن تورکیاوە رایگەیاند: شتێکی خراپ کراوە، دەبووایە بەشێوەیەکی دیکە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکە بکرابا. ئێمە دژی ئەوەین هێز بەکاربێت لە هەر لایەکەوە بێت، بەتایبەتیش لەلایەن تورکیاوە، کە ئێستا خۆی ئامادەکردووە هێرش بکاتە سەر کوردستان یان شنگال. لەڕووی یاسای نێودەوڵەتیش ئەوە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە وڵاتێک لەنێو وڵاتێکی دیکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەش بۆچی کێشەکان چارەسەر ناکرێن بۆئەوەی رووداوی هاوشێوە روونەدەن؟ کۆسرەت رەسوڵ گوتی: لەنێوخۆمان خەریکین، ئەولەویەت ئەوەیە کورد لە هەموو پارچەکان پێکەوەبن.

لەبارەی گشتپرسیش گوتی: دوایی کۆتا قسەی خۆمان دەبێت، بەڵام وەک رای خۆم، پشتگیری ریفراندۆم دەکەم. ریفراندۆم شتێکی باشە و بەمانای جیابوونەوەی یەکجارەکی نایەت، بەڵکو بەمانای ئەوە دێت کە ئێمە دەمانەوێت رای میللەتی خۆمان بزانین.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here