کۆنتی داوا لە چێڵسی دەکات هەرچی زووە مۆراتا بکڕێت

0
144

ئەلڤارۆ مۆراتا
ئەلڤارۆ مۆراتا

رووداو – هەولێر

ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی داوا لە بەرپرسانی یانەکەی دەکات هەرچی زووە گرێبەست لەگەڵ ئەلڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری یانەی ریال مەدرید واژۆبکەن.

مۆراتای 24 ساڵ هاوینی رابردوو لە یانەی یوڤێنتوس بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە ریال مەدرد، لەگەڵ ئەوەی بەشێوەیەکی سەرەکی بەشداری لە یارییەکاندا ناکات 20 گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە و پێدەچێت ئەم هاوینە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە بەجێبهێڵێت.

 

رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی رایگەیاندووە، چێڵسی دەیەوێت سوود لە پشتگوێخستنی ئەو یاریزانە لەلایەن زینەدین زیدان وەربگرێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی. 

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە چێڵسی پارەیەکی زۆری بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئامادەکردووە و ئامادەیە 65 ملیۆن پاوەند بداتە ریال مەدرید بۆ ئەوەی مۆراتا بکاتە جێگرەوەی دیێگۆ کۆستا کە چاوەڕواندەکرێت کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە بەجێبهێڵێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here