کۆڕەك تیلیکۆم ژمارەیەك رۆژنامەنووسی کورد خەڵات دەکات .

0
91

[ad_1]

خه‌ندان-

بۆ بەرزنرخاندنی ئەرکی ڕۆژنامەنووسان و ڕێزگرتن لە ئەرك و ماندوبوونیان، کۆمپانیای کۆڕەك تیلیکۆم لە 119 مین ساڵوەگەڕی رۆژنامەگەری کوردیدا تیمی راگەیاندنی خۆی راسپارد بۆ سەردانیکردنی زۆرێك لە دەزگاکانی میدیای کوردی لە شارەکانی کوردستاندا بە مەبەستی خەڵاتکردنیان.

لە کەمپینێکی دوو هەفتەییدا کە لە 16ی نیسان دەستی پێکرد و بەردەوام بوو تاوەکو30ی نیسان، تیمەکەی کوڕەك سەردانی ژمارەیەکی زۆر لە دەزگاکانی میدیا و ڕۆژنامەنووسانی کرد کە لە بواری میدیایی جیا جیا کار دەکەن، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ كۆمپانیاكه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ خه‌ندان نێردراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، لە میانەی سەردانەکان کوڕەك پاڵپشتی خۆی دوپاتکردەوە بۆ رۆژنامەنوسان و پێزانینی خۆی نیشاندا لە ئاست ئەرك و ماندوبوونیان کە بێگومان لە ڕۆژگاری سەختی ئێستادا لە هەموو کاتێك زیاتر رۆڵ و ئەرکیان قورسترە.

زانا خالید به‌رپرسی راگه‌یاندنی‌ كۆڕه‌ك تیلیكۆم به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا نزیكه‌ی‌ 50 ده‌زگای‌ رۆژنامه‌وانی‌ خه‌ڵاتكراون و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش ساڵانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌ر جاره‌ی‌ به‌ شێوه‌یه‌ك.

وتیشی‌ “ئامانجمان له‌و كاره‌ پشتیوانی‌ رۆژنامه‌نووسانه‌”.

“کۆڕەك تیلیکۆم هەمیشە پاڵپشتیکردنی‌ لە ڕۆژنامەنووسانی‌ بە ئەرکی‌ سەر شانی‌ خۆی‌ زانیووە؛ بۆیە لەم بوارەدا ئەوەندەی لە توانای دابوبێ درێخی نەکردووە و سپۆنسەری‌ کاروچالاکییە جۆراوجۆرەکانی‌ ڕۆژنامەنووسانی‌ کردووە لە سەرانسەری‌ کوردستان و عیراقدا. هەروەها کوڕەك ڕۆلی‌ کارای گێراوە لە پەرەپێدانی‌ ئابووری‌ وڵات و دابینکردنی‌ ئاسانکاری‌ پێویست بۆ سەرجەم چالاکییەکانیان لە هەر بوارێکی ژیاندا بووبێ”، به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here