کیم جۆن ئون دوایین مۆڵەت دەداتە دۆناڵد ترەمپ .

0
248

خەندان-

سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، تەنها کاتێک گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دەکاتەوە کە بە بیر و بۆچونێکی کراوەترەوە داوای گفتوگۆ بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش تەنها تا کۆتایی ئەمساڵ چاوەڕوانی بەرپرسانی ئەمریکا دەکات.

تەنها کاتێک گفتوگۆکان لەگەڵ ترەمپ دەستپێدەکەینەوە کە بەبیر و بۆچونێکی کراوەترەوە داوای گفتوگۆ بکات

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە میدیای فەرمی کۆریای باکور بڵاویکردوەتەوە، کیم جۆن ئون رایگەیاندوە، “تەنها کاتێک گفتوگۆکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دەستپێدەکاتەوە کە بەبیر و بۆچونێکی کراوەترەوە داوای گفتوگۆ بکات بۆ ئەو مەبەستەش تەنها تاکۆتایی ئەمساڵ چاوەڕێی ئەمریکا دەکات”.

پێویستە ئەمریکا دەستبەرداری ئەم پلانەی ئێستای بێت

 

هاوکات بەپێی زانیارییەکانی (KCNA)، کە میدیای فەرمی کۆریایە، کیم جۆن ئون دوێنێ هەینی لە کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای خەڵک رایگەیاندوە، پێویستە ئەمریکا دەستبەرداری ئەم پلانەی ئێستای بێت، کە دەیەوێت لەگەڵ کۆریا کاری لەسەر بکات و بەپلانێکی نوێوە بێتەوە مەیدانی گفتوگۆکان.

تا ئێستا کیم جۆن ئون و دۆناڵد ترەمپ دو جار کۆبونەتەوە

 

تا ئێستا کیم جۆن ئون و دۆناڵد ترەمپ دو جار کۆبونەتەوە، جاری یەکەم لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2018 لە سینگاپو کە ئومێدێکی زۆری بۆ کۆبونەوەی دوای خۆی بەجێهێشت، دوەمجاریش لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام کۆبونەوە، کە تیایدا بەبێ هیچ رێککەوتنێک و بەرلەوادەی دیاریکراوی خۆی کۆبونەوەکەیان بەجێهێشت.

دواتر زانیارییە رۆژنامەوانییەکان باسیان لەوەکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای رادەستکردنی تەواوی چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوری کردوە، بەرلە هەڵگرتنی سزاکان و کیم جۆن ئونیش داوای هەڵگرتنی تەواوی سزاکانی کردوە.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here