کەرکووک بڕیارێکی دیکەی بەغدا رەتدەکاتەوە

0
284

ئیدارەی کەرکووک رێگەنادات کارەبای شارەکە بدرێتە کەرتی تایبەت

رووداو – کەرکووک 

حکومەتی عێراق کارەبای شاری کەرکووک دەداتە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت و ئیدارەی شارەکەش بڕیارەکەی بەغدا رەتدەکاتەوە .

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایدەگەیێنێت “هاوئاهەنگی لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ ئێمە نەکراوە، بۆیە بەغدا ئاگادارکراوەتەوە کە کار بەو بڕیارە ناکەن”، ئەوە لەکاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک دەڵێت “ناچارین بڕیارەکەی بەغدا جێبەجێ بکەین”.

فەلاح بەزاز، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “تاوەکو ئێستا هیچ شتێک لەو بارەیەوە نازانین، ئەو بڕیارە لەبەغداوە دەرچووە، پێویست بوو هەر کارێک پەیوەندی بە وەبەرهێنانەوە هەبێ بێت بۆ لای ئێمەوە، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکراوە”.

ئیدارە و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێگە نادەن کارەبای کەرکووک بدرێتە کەرتی تایبەت، هەربۆیە بڕیارەکەی بەغدایان رەتکردووەتەوە و بەوپێیە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەوان ئەو بڕیارە دراوە و ئاگاداری وردەکاری نین”.

ئێستا رۆژانە کەرکووک 500 مێگاوات کارەبا بەکاردێنێت 200ـی لە هەرێمی کوردستان دەکڕن و 300ـەکەی دیکەش لە تۆڕی گشتی کارەبای عێراقەوە پێیاندەگات.

داڕشتنەوە: راوچی حەسەن 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here