کەسوکاری هاونیشتمانییەکەی شیلادزێ ناتوانن تەرمەکەی بهێننەوە

0
174

“پەکەکە و سوپای تورکیا تەقە دەکەن”

رووداو – هەولێر

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 3-5-2017 فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی دەڤەری نێرە و رێکانیان کرد و گوندەکانی شانکێ و سنجێیان لەو دەڤەرە بۆردوومان کرد، بەهۆی بۆردومانەکەوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و برازایەکیشی بە سەختی برینداربوو، کەسوکاری قوربانییەکەش دەڵێن بەهۆی دۆشکەکانی پەکەکە و تۆپەکانی تورکیا ناتوانن تەرمی کوژراوەکەیان بهێننەوە.

کاروان عەلی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شیلادزێ رایگەیاند: دوای بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆسەر دەڤەری نێرە و رێکانیان، بەو هۆیەوە هاونیشتمانی سدقی ئیسلام گیانی لەدەستداو برازایەکیشی بە سەختی برینداربوو.

پەیامنێری رووداو دەڵێت:  کەسوکاری ئەو هاونیشتمانییەی گیانی لەدەستداوە، کە خەڵکی گوندی سنجێ-یە تاوەکو ئێستا بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن.

پەیامنێری رووداو دەشڵێت: لەکاتی بەدواداچوونی کەسوکارەکەی ئەوانیش ئەمجارە لە رێگەی تۆپبارانەوە کراونەتە ئامانج، نزیکەی 20 کەس لە خەڵکی گوندەکە لە هەوڵی هێنانەوەی تەرمی ئەو هاونیشتمانییەن بەڵام بەهۆی تۆپبارانەوە ناتوانن تەرمەکەی بهێننەوە.

یەکێک لە هاونیشتمانیانی دەڤەرەکە و کەسوکاری ئەو هاونیشتمانیەی لە بۆردوومانەکە گیانی لەدەستداوە، بۆ رووداو دەڵێت: “ئێمە چووین بۆ ئەوەی تەرکەمەی بهێنینەوە، بەڵام لەلایەک هێزەکانی پەکەکە بە دۆشکە تەقەیان دەکرد و لەلایەکی دیکە هێزەکانی تورکیا بە تۆپ وەڵامیان دەدایەوە، ئێمە لەنێوان توپ و دۆشکەکاندا بووین”.

ئەو هاونیشتمانیە ئاماژە بە چوونی ئەو دوو هاونیشتمانییە بۆ ئەو ناوچەیە دەکات و دەڵێت: “ئەوان هەشت کەس بوونە، بەڵام هەردوو کەس بەلایەکدا چوونە بۆ گیاکردن، سدقی ئیسلام برازیەکی خۆی لەگەڵدا بووە و ئەویش بریندارە”.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here