کەسێـک بە ڤانێـکەوە چەندان کەس لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی بەرشەلۆنە دەکات بە ژێرەوە

0
144

کاربەدەسـتانی پـۆلیس دەڵێن کەسێـک بە ڤانێـکەوە چەندان کەسی لە مەیدانێـکی قەرەباڵغی شاری بەرشلۆنەی ئیسپانیا کردووە بە ژێرەوە و لە ئاکامدا 2 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و بە لایەنی کەم 20 کەسی دیکە برینداربوون. بەڵام دەڵێن دەزگاکانی ڕاگەیاندی شارەکە باس لە گیان لەدەستدانی 13 کەس دەکەن.

دەشڵێن ڕووداوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە مەیدانی لاس ڕامبلاس بووە کە دەکەوێتە ناوجەرگەی شاری بەرشلۆنەوە و شوێنێـکی گەشتیاریـیە. گومان دەکرێت هێرشێـکی تێرۆرستی بووبێت.

سەرچاوەیەکی پـۆلیس گوتی دوو گومانبار هەن و یەکێـکیان خۆی لە مەیخانەیەکدا حەشارداوە.