کەسێک لە بنکەیەکی تەندروستی کەرکووک پزیشکێک بریندار دەکات

0
255

هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکەیە

رووداو – کەرکووک

کەسێکی نەناسراو بە دەموچاوی داپۆشراوەوە هێرشدەکاتە سەر بنکەیەکی تەندروستی لە شاری کەرکووک و پزیشکێکی ئافرەت بریندار دەکات.

هەردی محەممەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە کەرکووک رایگەیاند، لە بنکەی تەندروستی سەرەتایی گەڕەکی وار ستی، کەسێک هێرشیکردووەتەوە سەر ئەو بنکەیە، بە گوتەی کارمەندانی بنکەکە هێرشکارەکە دەمووچاوی شاردووەتەوە.

پەیامنێری رووداو دەڵێت، هەر بەگوتەی کارمەندانی بنکەکە هێرشکارەکە راستەوخۆی هێرشیکردووەتە سەر پزیشکێک بەناوی “ئیسرا خەڵەف” و بە چەقۆ برینداریکردووە. دوای برینداربوونیشی، گواستراوەتەوە نەخۆشخانەکانی کەرکووک و لەوێ چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.

پەیامنێری رووداو دەشڵێت، هیرشکارەکە چەقۆیەکی لە پشتی پزیشکەکە داوە، دوای بریندارکردنیشی لەلایەن کارمەندانی بنکەکە هەوڵی دەستگیرکردنی دراوە، بەڵام هەڵاتووە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here