کەشناسی: ئاسمان هەور و باراناویی دەبێت 30 خولەک پێش ئێستا

0
26

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی ئەمڕۆ و سبەى کەشوهەواى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و باراناویی دەبێت و هەندێک کات باران بە لێزمە دەبارێت.

بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت و هەندێک کات لێزمەباران دەبێت لەکات و ناوچەی جیاواز، وە ئەگەر بەفربارین لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان هەیە.

هەروەها سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری نمەباران دەبێت لەکات و ناوچەی جیاواز لەناوچە شاخاویەکان بارانبارین زیاتر دەبێت.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here