کەشناسی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە .

0
8

خەندان- 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی ئەمڕۆ و سبەى کەشوهەواى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەورو هەتاو ناو بەناویش باران دەبێت.

بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی کەشوهەوا هەورو هەتا و ناوبەناو باران دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك دەبێت كە 18 پلەیە و نزمترین پلەش لە شاری دهۆك دەبێت كە 14 پلەیە.

هەروەها سبەی شەممە، کەشوهەوا هەورو هەتا و ناوبەناو باران دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك دەبێت كە 17 پلەیە و نزمترین پلەش لە شاری دهۆك دەبێت كە 13 پلەیە.

هەروەها لە خشتەیەكی دیكەدا بڕی باران بارینی 24 سەعاتی رابردوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

 



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here