گرانترین حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە جیهاندا

0
34

جیف بیزوس و مەکینزی دوای 25 ساڵ جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند
جیف بیزوس و مەکینزی دوای 25 ساڵ جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند

رووداو-هەولێر

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەی ملیاردێر و دەوڵەمەندترین کەسی جیهان جیف بیزوس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمەزۆن لە مەکینزی توتڵی هاوژینی، چاوەکان یەکسەر کەوتنە سەر تێچووی ئەو جیابوونەوەیە و ئەو بڕە پارەیەی کە مەکینزی توتڵ دەستیدەکەوێت.

دوای 25 ساڵ ژیانی هاوژینی و گەشتێکی ئارام کە بەیەکەوە لەو ماوەیەدا 135 ملیار دۆلاریان کۆکردوەتەوە، جیف بیزوس و مەکینزی تەمەن 48 ساڵ جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند.

جیف بیزوس و مەکینز لە ویلایەتی واشنتنن؛ یەکێک لەو ویلایەتانەی ئەمریکا کە یاسای موڵکیەتی هاوبەشی تێدا جێبەجێدەکرێت و بەو هۆیەوەش پێشبینیدەکرێت، تەواوی ماڵ و موڵکی ئەو دوو کەسە وەک یەک بەسەریاندا دابەش بکرێت، ئەمەش لەسەر بنچینەی ئەوەی کە لەو کاتەوەی بە یەک گەیشتوون و ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە دوو هاوژینی هاوبەش بوون.

چەند حاڵەتێکی دیکەی جیابوونەوەش لە جیهاندا هەبوون کە تێچوویەکی زۆریان هەبووە، لەوانەش جیابوونەوەی دیمیتری ریبولوفلیف، ملیاردێری رووسی و هاوژینەکەی لە ساڵی 2014 کە تێچووەکەی گەیشتە 4.5 ملیار دۆلار، ئەوەش دوای شەڕێکی دادوەریی درێژ کە 6 ساڵی خایاند.


لە ساڵی 1999شدا جوسلین وەیلدنشتەین، ملیاردێر و بازرگانی کارە هونەرییەکان لە هاوژینەکەی جیابوەوە و بە گوێرەی راپۆرتەکانیش، ملیاردێرەکە ناچار بووە 3.8 ملیار دۆلار بە هاوژینە جیابووەکەی بدات. 

یەکێکی دیکە لە گەورەترین حاڵەتەکانی جیابوونەوە لەڕووی خەرجییەوە، جیابوونەوەی روبرت مردوخ، ملیاردێری ئوسترالی لە هاژینەکەی لە ساڵی 1999دا بوو، کە بە بڕی نزیکەی 1.7 ملیار دۆلار مەزەندە کرا.

جیابوونەوەی بیرنی و سلافیکە ئکستلون لە ساڵی 2009دا دوای 24 ساڵی پێکەوە ژیان، بە یەکێکی دیکە لە گرانترین حاڵەتەکانی جیابوونەوە دادەنرێت لە جیهاندا کە تێچووەکەی گەیشتە نێوان یەک تاوەکو 1.2 ملیار دۆلار.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here