گفتوگۆ لەبارەی نەخشەڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی دۆخی سووریا دەکرێت

0
320

دووەمین رۆژی دیالۆگی سووری – سووری بەڕێوەدەچێت

رووداو – کۆبانێ 

لە کۆبانێ دووەم رۆژی دیداری دیالۆگی سووری – سووری بەڕێوەدەچێت. دیدارەکە لەژێر سەرپەرشتی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە)ـیە و، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی نەخشەڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی دۆخی سووریا دەکرێت.

لە گوتاری بەشداربووان، لە یەکەم رۆژی دیدارەکە جەخت لە پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان کرایەوە، لەگەڵ پشتگیریکردن و هاوکاریی رێکخراوە مرۆییەکان و چالاککردنیان.

بەپێی زانیارییەکان نزیکە 135 کەسایەتی لە سێیەمین دیداری سووری – سووری بەشدار بوون و ژمارەیەکیان لە ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆ و دەرەوە پێکهاتبوون.

دیداری دیالۆگی سووری – سووری لە کۆبانێ لەژێر دروشمی لە “گرێبەستی جڤاکییەوە بەرەوە سەردەمی دیموکراسیی نوێ” بەڕێوەدەچێت.

لە رۆژی یەکەمی دیدارەکەدا دەستوور و پرەنسیپە سەرەکییەکانی دەستووری سووریا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت کرایەوە لە مسۆگەرکردنی پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان لەنێو دەستووردا، بەبێ دوورخستنەوە یان پشتگوێخستنی هیچ لایەنێک.

لەو پرەنسیپانەی بۆ دەستووری سووریا پێشنیارکراون و گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە:

– گەل، تاکە سەرچاوەی یاسادانان و دەسەڵاتە.
– سووریا، کۆمارێکی یەکگرتوو، دیموکرات و خاوەنی سەروەری و کەسایەتیی یاساییە.
– سەرۆکایەتی هەروەها دامەزراندن لە دەزگاکانی دەوڵەت، لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان ئایینی نییە.
– دەوڵەتی سووریا پابەندە بە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ و پەیماننامە نێونەتەوەیی و رێساکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
– سووریا وڵاتێکی پڕ لە نەتەوە و ئایینە، تێیدا ئایین لە دەوڵەت جیادەکرێتەوە و سەروەری بۆ گەلە.
– دیمەشق پایتەختی سووریایە.
– هەموو نەتەوەکانی سووریا مافی خۆیانە بە زمانی خۆیان بخوێنن و فێربنن. 
– دۆزی کورد لە سووریا؛ دۆزێکی نیشتمانیی دیموکراتییە.
 
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 28-3-2019) مژاری نەخشەڕێگەی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا لە سەرەوەی ئەجێندای گفتوگۆکاندایە بۆ دیاریکردنی تێڕوانینی لایەنەکانی کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە لەبارەی ئەو چارەسەرانە.

 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here