گه‌وره‌ یانه‌یه‌كی پرێمه‌رلیگ داوای میمی ده‌كات

0
295

موهه‌نه‌د عه‌لی (میمی)
موهه‌نه‌د عه‌لی (میمی)

رووداو ـ هه‌ولێر

موهه‌نه‌د عه‌لی، هێرشبه‌ری یانه‌ی شورته‌ و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ لایه‌ن گه‌وره‌ یانه‌یه‌كی پرێمه‌رلیگه‌وه‌ داوا ده‌كرێت.

به‌ قسه‌ی وه‌هاب تائی، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی شورته‌ی عێراقی، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی داواكارییه‌كی پێشكه‌شیان كردووه‌ بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ موهه‌نه‌د عه‌لی ناسراو به‌ میمی.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یانه‌ی شورته‌، له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، گوتی “مانچێتسه‌ر یونایتد داوای گرێبه‌ست له‌ میمی ده‌كات، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووه‌ركان له‌ په‌یوه‌ندیداین، یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ ده‌یه‌وێ داواكارییه‌كانی شورته‌ و یاریزانه‌كه‌ بزانێت به‌ر له‌وه‌ی به‌ فه‌رمی ده‌ست به‌ دانوستان بكات”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یانه‌كه‌ی به‌غدا، له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا قسه‌یه‌كی سه‌یری كرد و گوتی “هێشتا وه‌ڵامی مانچێسته‌ر یونایتدمان نه‌داوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ یاریزانه‌كه‌ نایه‌وێ بچێته‌ ئه‌وروپا”. هه‌روه‌ها تائی گوتیشی “موهه‌نه‌د ده‌یه‌وێ بچێته‌ خولی وڵاتێكی عه‌ره‌بی، چونكه‌ ئه‌و به‌ر له‌ هه‌موو شتێك بیر له‌ خێزانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌و زه‌حمه‌ته‌ وا به‌ ئاسانی له‌گه‌ڵ ژیانی ئه‌وروپا بگونجێت”.

وه‌هاب تائی، ئاشكراشیكرد كه‌ ده‌سته‌واره‌یه‌كی فه‌رمییان له‌ یانه‌ی عه‌ینی ئیماراتییه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌، بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ میمی و گوتیشی “یانه‌ی وه‌كره‌ی قه‌ته‌ریش ده‌یه‌وێ میمی بباته‌ ریزه‌كانی”.

پێشتریش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ چه‌ندین یانه‌ی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی خوازیارن میمی ته‌مه‌ن 19 ساڵان ببه‌نه‌ ریزه‌كانیان، له‌ سه‌رووشیانه‌وه‌ یوڤێنتوسی ئیتالی.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here