گورزێكی دیكه‌ به‌ر بارسا كه‌وت

0
320

كێشه‌كانی بارسا به‌ر له‌ كلاسیكۆ زیادتر ده‌بن
كێشه‌كانی بارسا به‌ر له‌ كلاسیكۆ زیادتر ده‌بن

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، گورزێكی دیكه‌ی ئاراسته‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ بۆ به‌شداریكردنی نه‌یمار دا سیلڤا له‌ یاری كلاسیكۆ مایه‌پۆچ ده‌كات.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆتیڤۆ، ئاشكرایكرد ئه‌و تانه‌ی بارسا له‌ بڕیاری سزادانی نه‌یمار بۆ 3 یاری دابوو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سزادانی یه‌كێتى تۆپی پێی ئیسپانیاوه‌ ره‌تكرایه‌وه‌و سزایه‌كه‌ی نه‌یمار وه‌ك خۆی مایه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌، هێشتا ئیداره‌ی بارسا بێئومێد نه‌بووه‌و په‌نا ده‌باته‌ به‌ر دادگای باڵا، كه‌ ئه‌ویش رۆژی هه‌ینی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.

نه‌یمار به‌هۆی سووكایه‌تیكردنی به‌ ناوبژیوانی چواره‌م له‌ یاری بارسا و مه‌له‌گه‌، به‌ راگرتن له‌ 3 یاری سزادرا، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ناتوانێت به‌شداری له‌ یاری كلاسیكۆ له‌ گه‌ڕی 33ی لالیگادا بكات، كه‌ بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 23/4/2017 له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ له‌ مه‌درید ئه‌نجام بدرێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here