گۆڕانکاری لەجەمسەری مەگناتیکی باشوری زەویدا زاناکان ناچار دەکات زانیاری هاتووچۆ نوێکەنەوە

0
56

ئۆسلۆ (ڕۆیتەرز) – زاناکان ڕایانگەیاند، جووڵەی خێرای جەمەسری مەگناتیکی باکوریی زەوی ناچاری کردوون نوێکاریی بێوێنەی پێشوەخت بکەن بۆ ئاسانکاریی لە هاتووچۆی پاپۆڕ و بەلەم و ژێرئاوی دەریا و فڕۆکە لەناوچەی جەمەسەری باکوور.

خوێندنەوەکانی قبلەنما دەردەخات خاڵی جەمسەری مەگناتیکی باکوور کە 100 ساڵ لەمەوبەر کە لەکەناری باکوری کەنەدابوو، بەشێوەیەکی چاوەڕوانەکراو دورکەوتۆتەوە بۆ ناوەندی ئۆقیانووسی بەستەڵەکی باکوور بەئاراستەی ڕوسیا.

توێژەرەوە سایارن بیجان لە پەیمانگای ڕووپێوی جێۆلۆجی بریتانیا لە شاری ئەدینبیرە بەڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە (جەمسەری مەگناتیکی) ساڵانە 50 کیلۆمەتر دووردەکەویتەوە، لەنێوان ساڵانی 1900 بۆ 1980 زۆر دوور نەکەوتۆتەوە، بەڵام لە 40 ساڵی ڕابردوودا خێرایی پێوە دیارە.

زیاتر ڕوونیشیکردەوە، نوێکردنەوەی پێوانەی هێڵی مەگناتیکی جیهانی هەموو 5 ساڵ جارێک بڵاودەکرێتەوە و ڕاگەیاندنی داهاتوو لە ساڵی 2020دا دەبێت، بەڵام هێزی سەربازی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا داوای نوێکردنەوەی پێشوەختی کردوە. پەیمانگای پێوانە بەهاریکاری بەڕێوبەرایەتی نیشتمانی ئەمریکا بۆ ئۆقیانووسەکان و بەرگی زەوەی بەڕێوەدەچێت.

بیجان ووتیشی گۆڕاناکری لە جەمسەری مەگناتیکی زەوی کاریگەری لەسەر هاتوچۆی تایبەت بە ئۆقیانووسی جەمسەری باکوری کەنەداوە هەیە. هاوپەیمانی ناتۆ و هێزی سەربازی ئەمریکا و بریتانیا ئەو بوارە بەکاردێنن سەرباری هاتوچۆی دەریاوانی مەدەنی.

زاناکان دەڵین خێرایی جووڵانی جەمسەری مەگناتیکی بەهۆی گۆڕاناکاری چاوەڕوان نەکراوە دێت لە ئاسنی تواوەی ناوەوەی زەوی.

لە گۆڤاری سروشتی زانستیدا ئەرنۆ شۆلیا توێژەرەوە لە زانکۆی کۆلۆرادۆ دەڵێت “جووڵانی جەمسەری مەگناتیکی بەشێوەیەکی خێراتر، ناوچەکە دوچاری هەڵەکردنی گەورەی هاتوچۆی دەریاوانی دەکات.

ئایا پشێوی بەهۆی یاری ڤیدێۆ دەبێتە نەخۆشیەکی جیهانی؟

جنێف (ڕۆیتەرز) – یاری ڤیدێۆ سەرنج ڕاکێشە، بەڵام ئایا بەکارهێنانی زۆری دەبێتە نەخۆشی؟، ئەمە ئەو پرسیارە بەرهەمهێنەرانی ئەو جۆرە یاریانە دەیانەوێت “پشێوی بەهۆی یاریکردنەوە” وەک نەخۆشی بەفەرمی تۆمار نەکرێت؟

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی چەندین ساڵ لێکۆڵینەوەی لە سڕوشتی ئالوودەبونی یاری ڤیدێۆ کردوە، هەوەرها لەساڵی پاردا “پشێوی بەهۆی یاری ڤیدێۆ”ی لە لیستی کیشەکانی تەندروستی گشتیدا دانا، ئەوەش بڕیارێکە چاوەڕوان دەکرێت لەمانگی 5ی داهاتوودا لەلایەن حکومەتی وڵاتانەوە پەسەند بکرێت، ئەوەش کاریگەری بۆ نموونە لەسەر سیاسەتی چاودێری تەندروستی و بیمەی تەندروستی دەبێت.

بەرهەمهێنەرانی یاریەکانی ڤیدێۆ لە وڵاتیەکگرتەوکانی ئەمریکا و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێن مانگی ڕابردوو لەجنێف تاوتوێی پرسەکەیان کردوە.

خاتوو ستانلی بیێر لۆوی سەرۆکی کۆمەڵەی پرۆگرامی یاریەکان لە ڕاگەیندراوێکدا ووتی “بەهیواین لەڕێگای گفتووگۆی بەردەوامەوە هاریکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بین بۆ خۆلادان لە گرتنە ڕێوشوێنی بەپەلە و هەڵەکردن کە چاکردنەوەی ڕەنگە چەندین ساڵی پێبچێت”.

کۆمەڵەکە داوای ” لێکۆڵینەوەی و گفتوگۆی زیاتری کرد” بەر لە پەسەندکردنی هەر بڕیارێکی کۆتایی دەربارەی دانانی یاری ڤیدێۆ لەئاستێکدا.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەو پشێویە پێناسە دەکات کە یاریەکانی ڤیدێۆ دەبێتە ئالودەبوون و ژیانی کەسەکان بۆ ماوەی ساڵێک یان زیاتر سەرقاڵ دەکات و لەچالاکی‌دیکە دووردەکەونەوە، بەردوام دەبن یاخود زیاتر یاری دەکەن، سەرباری ئەوەی ئاکامی مەترسیداری زیاتری دەبێت.

هەروەها ستانلی ووتی بڕیارە کۆبوونەوەی‌ زیاتر لەئەمساڵدا بکرێت لەگەڵ کۆمەڵەکەدا، بەڵام گفتووگۆ واتای ئەوەنیە هاریکاری بەرهەمهێنەرانی یاری ڤیدێۆ دەبین.

واچاوەڕوان دەکرێت حکومەتەکانی وڵاتانی ئەندام لەڕێکخراوی تەندروستی جیهانیدا بەهاتنی ساڵی 2020 ڕاپۆرت لەسەر یاریەکانی ڤیدێۆ ئامادەکەن، تابتوانێت دەرفەت لەبەردەم ڕێخراوەکە بکاتەوە بۆ بەدواداچون بەشێوەی ژمێریاری تەندروست لەسەر ئاستی جیهانی.

زاناکان: پلەی گەرمای ئۆقیانووسەکان بەڕێژەیەک بەرزدەبێتەوە لەساڵی 2018 ژمارەی نوێی تۆمار کردوە

ئۆسلۆ (ڕۆیتەرز) – زاناکان ڕایانگەیاند پلەی گەرمای ئۆقیانووسەکان بەشێوەیەکی خێرا زیاتر لە پێشبینیەکانی پێشتر بەرزدەبێتەوە و لەساڵی 2018دا گەشتۆتە پێوانەیەکی تۆمار کراو بەئاراستەیەک ژیانی دەریاکان تێکدەدات.

زاناکان ڕونیان کردەوە پێوانە نوێکان ئەوەی وەرگیراوە بە هاریکاری تۆڕی نێودەوڵەتی ئەوەی بریتیە لە 3900 سەرئاوی لەوەتای ساڵی 2000ەوە لە ئۆقیانوسەکاندا بڵاوکراونەتەوە، دەردەخات پلەی گەرما زیاتر بەرزبۆتەوە لەوەتای لەساڵی 1971ەوە، بەرزترە لە پێشبینیەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گۆرانکاری کەش و هەوا لەساڵی 2013دا.

زاناکانی چین و وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە گۆڤاری زانستی “ساینس”دا بڵاویان کردوەتەوە کە “تۆمارکراوی پلەی گەرمای ئۆقیانووسەکان دەردەخات بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایان خێراترە.

زۆرینەی زاناکانی کەش و هەوا دەڵین، گازەکانی لەئاکامی چاڵاکی مرۆڤ بڵاودەبێتەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای بەرگی هەوای زەویە و ئۆقیانووسەکان بەشێکی زۆری ئەو گەرمایە لەخۆدەگرن. ئەمەش گیانلەبەران بەتایبەتی ماسی ناچاردەکات بەرەو ئاوە ساردەکان بڕۆن.

لەنوسراوێکدا زاناکان بڵاویان کردوە دەڵێت “گۆرانکاری کەش و هەوای جیهانی بوونی هەیە و هیچ گوومانێکی تێدا نیە و لەڕاستیدا ئاکامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە، “.

لەدەرئەنجامی ڕێکەوتنی کەش و هەوا لە پاریس ئەوەی لەساڵی 2015دا مۆر کرا، 200 وڵات بەنیازن دەست لە سووتەمەنی بەردین لەم سەدەیەدا هەڵگرن بۆ کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما. بەڵام سەرۆکی ئەمریکا دانۆڵد ترامپ کە وڵاتەکەی سووتەمەنی بەردین بەکاردێنێت، هەوڵەدات لەساڵی 2020 لەو ڕێکەوتنی پارسی بکشێتەوە.

لی چینگ شینگ لە پەیمانگای فیزیای بەرگی هەوای زەوی لە ئەکادیمیای زانستی چین دەڵێت ئامارەکانی نیاز هەیە لەهەفتەی داهاتوودا بڵاوبکرێنەوە، دەردەخات ساڵی 2018 گەرمترین بوە بۆ ئۆقیانووسەکانی جیهان زیاتر لە ساڵی 2017.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here