گۆڕان: سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی‌ دیكه‌ بگۆردرێن ئاساییه‌ په‌رله‌مانیش بگرێته‌وه‌ .

0
88

[ad_1]

عەبدولڕەزاق شەریف،

خه‌ندان-

ئه‌ندامێكی‌ جڤاتی‌ نیشماتی‌ گۆڕان، رایگه‌یاند، تائێستا پڕۆژەی یەکێتییان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ پەرلەمان بەدەست نەگەیشتووە و ھەر پڕۆژەیەک لەچوارچێوەی رێککەوتنیان بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وحزبه‌ قبوڵی ده‌كه‌ن، بۆ گۆرینی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانیش ئاماده‌ن له‌به‌رامبه‌ر گۆرینی‌ دوو سه‌ركایه‌تییه‌كه‌ی‌ دیكه‌.

عەبدولڕەزاق شەریف، به‌ ئه‌نادۆڵی‌ راگه‌یاندووه‌، “لە دوای پەیامەکەی بارزانییەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی کە بەرپرسانی پارتی بەڵێنیاندا پابەندبن پێوەی بە گۆڕینی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم، ئێمە پێشوازیمان لەو پێشنیارە کرد و داوای جێبەجێکردنی میکانیزمی ئەو پەیامەی بارزانیمان کردووە لێیان، لە دوای ئەوەوە ھیچ پەیوەندییەکی فەرمی روینەداوە”.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و، تائێستا ھیچ پڕۆژەیەکی یەکێتی-یان لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان بەدەست نەگەیشتووە، “ھەرکات ئەو پڕۆژەیە بدەن بەئێمە ئەوکات تاووتوێی‌ دەکەین و وەڵامیان دەدەینەوە، ئێمە ھەر پڕۆژەیەک لە چوارچێوەی ئەو ماددانەدا بێت کە رێککەوتنی سیاسیمان لەگەڵ یەکێتی کردووە ئەوە قبوڵمانە، بەپێچەوانەوە و بەدەر لەو رێککەوتنە سیاسییەی نێوانمان ھەر پڕۆژەیەک بێت رەتی دەکەینەوە”.

“وەک بزووتنەوەی گۆڕان پڕۆژە و بەرنامەی خۆمان ھەیە و بە چاوەڕوانی ئەم حزب و ئەو حزب ھەنگاو نانێین، ئەوەی ئێمە ھەمانە بە ئاشکرا گوتوومانە پابەندین بە پڕۆگرامی سیاسی بزووتنەوەکە و یاساکانی ھەرێمی کوردستانەوە، بەدەر لە چارەسەری یاسا ئێمە ھیچ پڕۆژەیەکمان نییە”، عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف وای‌ وتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ داوكاری‌ گۆرینی‌ سەرۆکی پەرلەمان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ خستووه‌ته‌روو”قسە لەسەر گۆڕینی سەرۆکایەتی ھەرێمە، ئەگەر بەرامبەر گۆڕانکاری لە دوو سەرۆکایەتییەکەی تر و پۆستە سیادییەکاندا، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بگۆڕدرێت، لای ئێمە ئاساییە”.

سەبارەت بە پرسی ریفرادۆم، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، ئه‌وان پێیان باشە ریفراندۆم بە یاسا رێکبخرێت و بە یاسا بکرێت، کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر بێت و ناوچە دابڕاوەکانی ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، “ئەوەی گرنگە لای ئێمە ئەوەیە ریفراندۆمێکی بێ دایک و باوک و وەچاخ کوێرمان ناوێت”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت”ئێمە پشتیوانی ریفراندۆم دەکەین بۆ سەربەخۆیی. ریفراندۆم ئامرازە بۆ بەدیھێنانی ئامانجی گەورە کە سەربەخۆییە و دەمانەوێت بۆ ئەو ئامانجە بێت، بەڵام ئەگەر بەو شێوەیەی باسم کرد بمێنێتەوە پشتیوانی ناکەین، ئەگەر بۆ کارتی فشار و بازرگانی سیاسی بەکاربێت، نەخێر پشتیوانی ناکەین”.

 

له‌ ئێستادا زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌رقاڵی‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ باڵان بۆ سه‌رپه‌رشتی‌ پڕۆسه‌ی‌ ریفراندۆم، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نوێنه‌ر بۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ نانێرێت.

هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی‌ لیژنه‌كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌هات كه‌پارتی‌ و یه‌كێتی‌ مانگی‌ رابردوو شاندێكی‌ هاوبه‌شیان پێكهێنا بۆ سه‌ردانیكردنی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ تاوتوێكردنی‌ پرسی ریفراندۆم، هه‌روه‌ها شاندێكی‌ دیكه‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا كرد، دواتریش له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تی‌ وڵاتان له‌هه‌رێم ئه‌و پرسه‌یان تاوتوێكرد.

چوارشه‌ممه‌ی‌ رابردوو، محه‌مه‌د حاجی‌ ڕاوێژکاری سیاسی مه‌سعود بارزانی‌ رایگه‌یاندبوو، ڕەنگە تا هەفتەیەکی دیکە ھەموو لایەنەکان جگه‌ له‌ گۆڕان نوێنەری خۆیان بۆ كۆمیته‌ی‌ ریفراندۆم دیاری‌ بكه‌ن، پێشبینیشی كردبوو لە مانگی هه‌شتی‌ ئەمساڵدا ڕیفراندۆم بکرێت.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here