گۆڕێكی بە كۆمەڵی دیكەی كورد دۆزرایەوە 3 .

0
293

خەندان-

ئەحمەد مەنفی جودە، پارێزگاری پارێزگای موسەننا لە عێراق رایگەیاند، گۆڕێكی بە كۆمەڵی قوربانیانی كورد كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی پێشوی سەدام حسێن، لە ناوچەی سەماوە-ی سەر بە پارێزگاكە دۆزراوەتەوە.

ئەحمەد جودە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد “ئەو گۆڕە بە كۆمەڵەی برا كوردەكان لە قوربانیانی دەستی رژێمی چەوسێنەری پێشوی عێراق-ە”.

گۆڕە بە كۆمەڵەكانی كورد دیارترین ئاماژەن بۆ تاوانەكانی رژێمی روخاوی بەعس لە عێراق و دوابەدوای روخانی ئەو رژێمە لە دەسەڵات لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا دەیان گۆری بە كۆمەڵی كوردەكان لە ناوچە جیاوازەكانی عێراق دۆزراونەتەوە و دواهەمینیشیان گۆڕە بەكۆمەڵەكەی سەماوە-یە لە پارێزگای موسەننا.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here