گۆڵکاری کلاسیکۆ 37 مانگە گۆڵی لە یارییەکەدا نەکردووە

0
139

لیۆنێل مێسی

رووداو – هەولێر

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، تاکە یاریزانە بە درێژایی مێژووی 115 ساڵەی ریال مەدرید، زۆرترین جار تۆڕی یانەی شاهانەی هەژاندبێت.

مێسی کاتێک بە درێسی ژمارە19 لە یەکەم کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە 2007  هاتە نێو یاریگە ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پیشکەشکرد، سێ گۆڵی یەک لەدوای یەک، واتە هاتریکی تۆمارکرد و یانەکەی لە دۆڕانێکی حەتمی رزگار کرد، چیرۆکی سەرلهەڵدانی مێسیش هەر لەو یارییەوە دەستیپێکرد و ئیتر مێسی وەک ئەستێرەیەک گەشایەوەو لە زۆربەی کلاسیکۆکاندا رۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەی بینیوە.

مێسی بەشداری لە33  یاریی کلاسیکۆدا کردووە و21  گۆڵی تۆمارکردووە و ئێستا گۆڵکاری مێژوویی کلاسیکۆیەوە هیچ یاریزانێک ئەوەندەی مێسی لە کلاسیکۆدا گۆڵی نییە و هەروەها هیچ یاریزانێکیش هێندەی مێسی گۆڵی لە پاشاکەی ئەوروپا نەکردووە.

لەو 21 گۆڵەی مێسی،12 گۆڵی لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆدا کردووە، بەڵام بیرمان نەچێت دوای هاتریکەکەی لە ساڵی 2014  لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ، واتە ماوەی 37 مانگە مێسی هیچ گۆلێکی لە کلاسیکۆدا نەکردووەو لە ناوەوەو دەرەوەی یاریگەی خۆی، بۆیە هاندەرانی میسی ئەمجارە چاویان لەوەیە، مێسی بە هەژاندنی تۆڕی مێرنگێ کۆتایی بەو شومە بێنێت.

جگە لەو 21 گۆڵە ، مێسی بە دروستکردنی 13 ئاسیست پێشەنگ و بێ رکابەرە، واتە 13 جار تۆڕی ریال مەدرید هەژاوە بە پاسێکی یەکلاکەرەوەی مێسی.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here