گەرمیان؛ چەند دزێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و خاوەن ماڵەکە برینداردەکەن 40 خولەک پێش ئێستا

0
9

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان رایگەیاند، لە شارۆچکەی رزگاری باندێکیان دەستگیرکردوە کە بەمەستی دزیکردن هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و خاوەن ماڵەکەیان بریندار کردوە.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان لە بڵاویکردوەتەوە، “شەوى (2019/3/14/13) لە ناحیەى رزگارى باندێکى دزیکردن کە پێکهاتبون لەچوار کەسى دەمامکدار بەمەبەستى دزیکردن هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لەو کاتەدا خاوەن ماڵەکە بە ئاگا دێتەوە هەوڵى روبەڕوبونەوەیان دەدات، بەڵام باندەکە لێى دەدەن بریندارى دەکەن و دواتریش دەست و چاوى خۆى خێزانەکەشیان بەستوەتەوە”.

دزەکان بڕى هەشت ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار و 20 مسقاڵ ئاڵتونیان لە ماڵەکە بردوە

 

بەوتەى خاوەن ماڵەکە بۆ هێزەکانی ئاسایش “دزەکان بڕى هەشت ملیۆن پێنج سەد هەزار دینارو 20 مسقاڵ ئاڵتونیان لە ماڵەکە بردوە”.

بەڕەگەز کوردن و دانیشتوى ناحیەى رزگاری-ن

 

ئاسایشی گەرمیان دەشڵێت” باندەکە پێکهاتون لە چوار کەس، بەڕەگەز کوردن و دانیشتوى ناحیەى رزگاری-ن، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی ئاسایش کەمتر لە 24 کاتژمێردا لەلایەن هیزەکانى بنکەى ئاسایشى رزگاریەوە توانرا دو ئەندامى باندەکە دەستگیر بکرێن لەوکاتەشدا بڕێک لە ئاڵتون و پارەکە دەستیبەسەردا گیراوە”. 

ئەوەشخراوەتەڕو، “لە لێکۆڵینەوەى سەرەتاییدا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە تۆمەتباران بە پێى ماددەى 442 ى سزادانی عیراقى راگیراون و لێکوڵینەوە و بەدواداچون بۆ دەستگیرکردنى ئەندامانى دیکەى باندەکە بەردەوامە”. 



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here