گەڕی کۆتایی هەشتەمین وەشانی رالی داکاری ئەفریقا ئەنجامدرا

0
168

لەنێو بیابانە توزاوییەکانی بەغریب بەبەشداری ژمارەیەکی زۆری وەرزشڤان گەڕی شەشەم و کۆتایی هەشتەمین وەشانی رالی داکاری ئەفریقا ئەنجامدرا.

لە رکابەرییەکەدا بەشداربووان لەسەرانسەری جیهانەوە هاتبوون بۆ رکابەریکردن و بردنەوەی یەکێک لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی پاڵەوانێییەکە.

رالی داکار لە مەغریب سێ رکابەری جیاوازی لە خۆی گرت و لە هەر رکابەرییەکیشدا تاوەکو لەکۆتایی نزیکدەبوونەوە رکابەرییەکە بەهێزتر دەبوو و خێرایی شوفێرەکان گوڕەپانی رکابەرییەکەیان توزاوی دەکرد.

لە رکابەرییەکانی مۆتۆرسواریدا، خاڤێر دی سۆڵتانی فەرەنسی توانیی بەجیاوازی تەنیا سێ چرکە پێش خواکیم رۆدریگێز بکەوێت پلەی یەکەمی رکابەرییەکە بباتەوە و بلیتی بەشداریکردنیشی لە رالی داکاری 2018 بەدەستهێنا، ئیڤان سیرڤانیسیش بەجیاوازی شەش چرکە لەگەڵ خواکیم پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

لە رکابەرییەکانی ئۆتۆمبێلی بچووکدا نیکۆلاس کافیگلیاسۆی ئەرجەنتنی توانیی لەیەکەم بەشداریکردنی لە رالی ئەفریقادا جێگەی خۆی بگاتەوە و پلەی یەکەمی بردەوە.

هەریەکە لە جولیانۆ جیوردانا و تۆماس کوبیناش لە پلەی دووەم و سێیەم هاتن.

لە رکابەری سێیەم و کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا کە مۆتۆری چوار تایە بوو، دوای رکابەرییەکی زۆری نێوان بەشداربووان فیریدریک هێنریشی فەرەنسی بەجیاوازییەکی زۆر کە 28 خولەک و 6 چرکە بوو پێش کامیلیا لیپاروتی گەیشتە خاڵی کۆتایی و پلەی یەکەمی بردەوە، رۆناڵد باسۆش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here