یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی كریكێتی به‌نگلادش له‌ رووداوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ رزگاریان بوو

0
30

ته‌میم ئیقبال
ته‌میم ئیقبال

رووداو ـ هه‌ولێر

یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی كریكێتی به‌نگلادش له‌ رووداوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی نیوزله‌ند رزگاریان بوو، كه‌ رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌ شاری كرایس چه‌رچی نیوزله‌ندا، پیاوێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵان، به‌ ناوی برینتن تارانت به‌ چه‌كێكی ره‌شاش ده‌ستڕێژی كرده‌ سه‌ر نوێژخوێنانی دوو مزگه‌وت و 49 نوێژخوێنی كوشت.

به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، هه‌ڵبژارده‌ی كریكێتی به‌نگلادش، كه‌ له‌ كاتی رووداوه‌كه‌ له‌ نیوزله‌ند بووه‌، یاریزانانی له‌ هه‌مان شوێنی رووداوه‌كه‌ بوونه‌ و له‌ مزگه‌وتێكه‌وه‌  ته‌قه‌یان لێكراوه‌.

رۆژنامه‌نووسێكی به‌نگلادشی، كه‌ یاوه‌ری شاندی هه‌ڵبژارده‌ی به‌نگلادشی كردووه‌، گوتی “ته‌قه‌ له‌ ئێمه‌ش كرا، به‌ڵام رزگارمان بوو، له‌ راستیدا چه‌ند چه‌كدارێك نزیكبوون له‌ ئێمه‌”.

ته‌میم ئیقبال، یاریزانی به‌ناوبانگی هه‌ڵبژارده‌ی كریكێتی به‌نگلادشیش، له‌ تویته‌ره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی “ئێمه‌ش ته‌قه‌مان لێكرا، به‌ڵام رزگارمان بوو”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here