یاریزانانی هەولێر مانیانگرت

0
12

یانەی هەولێر

رووداو – هەولێر

چەند یاریزانێکی یانەی هەولێر بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی مانگانەیان مانگرتنیان لە یانەکەیان راگەیاند.

دوای تەواوبوونی یاری نێوان هەولێر و ئارارات لە خولی نایابی کوردستاندا، چەند یاریزانێکی یانەی هەولێر بڕیاری مانگرتنیاندا.

کاردۆ کەمالی یاریزانی یانەی هەولێری خولی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، رۆژی هەینی رابردوو دەستەی کارگێڕی یانەکەمان پێش دەستپێکردنی یاریمان بەرامبەر یانەی ئارارات گوتیان، مووچەی مانگانەتان بۆ خەرجدەکەین لە دوای یارییەکەوە، کە ماوەی دوو مانگ دەبێت مووچەمان وەرنەگرتووە، بەڵام جارێکی دیکە بەڵێنەکەیان نەبردە سەر و ئاوڕیشیان لێنەداینەوە.

ئەو یاریزانەی یانەی هەولێر دەڵێت، جگە لەمن چەند شەش یاریزانی یکەی یانەکەمان بە هەمان هۆکار مانیان گرتووە، تاوەکو دەستەی کارگێڕی یانەکەمان بەڵێنەکەیان نەبەنەسەر ئێمە ناگەڕێینەوە یانەکەمان.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here