یاریزانێكى عێراق به‌شدارى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ده‌كات

0
170

به‌دره‌دین حه‌مودى
به‌دره‌دین حه‌مودى

رووداو -سلێمانى 

به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یاریزانێكى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ست عێراق و یانه‌ى شورته‌ په‌یوه‌ندى به‌ پاڵه‌وانى خولى توركیاوه‌ ده‌كات .

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یانه‌ى شورته‌، به‌دره‌دین حه‌مودى یاریزانى یانه‌ى شورته‌و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى شورته‌ په‌یوه‌ندى به‌ یانه‌ى بێشكتاشى توركى پاڵه‌وانى خولى ئه‌وڵاته‌و به‌شدار له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا كردووه‌ بۆ ماوه‌ى وه‌رزێك .

حه‌مودى كه‌ به‌ كابۆ ناسراوه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یاریزانى تۆپى ده‌ستى عێراقى كه‌ له‌ یانه‌یه‌كى ئه‌وروپى پیشه‌گه‌ر ده‌بێت .

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here