یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی پرێمه‌رلیگ

0
23

ئێڤێرتۆن ـ چێڵسی
ئێڤێرتۆن ـ چێڵسی

رووداو ـ هه‌ولێر

له‌ درێژه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 31ی پرێمه‌رلیگدا، ئه‌مڕۆ یارییه‌ك دواده‌خرێت و 2 یاریش به‌ڕێوه‌ده‌چن.

یاری تۆتێنهام و كریستاڵ پاڵاس كه‌ بڕیاربوو كاژێر 15:00 ئه‌نجام بدرێت، بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كریستاڵ پاڵاس له‌ جامی یه‌كێتی ئینگلیزیدا یاری هه‌بوو.

ئه‌مڕۆ دوو یاری له‌ پرێمه‌رلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه‌ یه‌كه‌میان له‌سه‌ر یاریگه‌ی فۆلهام ده‌بێت و له‌ یارییه‌كی گرنگدا میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی دووه‌می ریزبه‌نده‌كه‌ ده‌كات. یارییه‌كه‌ كاژێر 17:15 به‌ كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ تێیدا لیڤه‌رپوول ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی ریزبه‌ند به‌ده‌ستبێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بتوانێت له‌ فۆلهام بباته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی یاری ئه‌م گه‌ڕه‌ی مانچێسته‌ر سیتی پێشه‌نگ دواخرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ جامی یه‌كێتی ئینگلیزیدا یاری هه‌بوو.

كاژێر 19:30 یارییه‌كی دیكه‌ی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێت، كاتێك چێڵسی ده‌بێته‌ میوانی ئێڤێرتۆن.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here