یاری سپینەر گەورە و بچووکى بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە

0
167

رووداوی وەرزشی

رووداو سلێمانى 

سپینەر یارییەکی بچووکی نا ئەلیکترۆنی سادە و ساکار، یارییەک  بەشێکی زۆریی توێژەکانی کۆمەڵی بە گەورە و بچووک بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە.

لەم ساڵانەی دواییدا هەندێک یاریی منداڵان پەیدابوون، کە بەکارهێنانیان پێویستی بە فێربوون هەیە، حەزی فێربوونی یارییەکە و چۆنیەتی یاری پێکردنی بووەتە خوێک لای بەکارهێنەرانی، زۆر جاریش بەهۆی زیاتر بەکارهێنانی، منداڵان باشتر لە گەورەکان یاری پێدەکەن.

سپینەر ئامێرێکی بچووکی شێوە پەروانەییە، بەهێزی یەک جار پاڵنانی دەست و بوونی موگناتیسێک دەسوڕێتەوە و ناوەستێت تاوەکو خۆت دەیوەستێنێ.

لە چەند ساڵی رابردوو  یارییە ئەلیکترۆنیەکان خواستێکی زۆریان لەسەربوو، بەڵام بە هاتنی  ئەم جۆرە یارییە دەستییانە خواستەکە کەمتر بووەتەوە. هەرزانی نرخ و بچووکی قەبارەش بازاڕێکی باشی بۆ ئەم یارییە پەیدا کردووە و بووەتە پڕفرۆشترین یاری بازاڕ.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here