یانه‌یه‌كی ئیسپانی داوای گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات

0
300

محه‌ممه‌د حه‌مید (گۆڵپارێزی یانه‌ی شورته‌)
محه‌ممه‌د حه‌مید (گۆڵپارێزی یانه‌ی شورته‌)

رووداو ـ هه‌ولێر

راپۆرته‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ یانه‌یه‌كی ناسراوی ئیسپانی، داوای گرێبه‌ست له‌ محه‌ممه‌د حه‌میدی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی شورته‌ ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، یانه‌ی ئۆساسۆنا، كه‌ ئه‌مساڵ له‌ خولی پله‌ دووه‌كانی ئیسپانیا یاری ده‌كات، په‌یوه‌ندی به‌ گۆڵپارێزه‌كه‌ی یانه‌ی شورته‌وه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ ریزه‌كانی، به‌ڵام محه‌ممه‌د حه‌مید دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ دواخستووه‌ تاوه‌كو خولی نایابی عێراق كۆتایی دێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و باره‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی شورته‌ بكات.

محه‌ممه‌د حه‌مید، له‌ 2010 په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی یانه‌ی شورته‌وه‌ كردووه‌و ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ پێشكه‌ش ده‌كات، ته‌نانه‌ت له‌ گه‌ڕی رابردووی خولی عێراقدا هۆكاری سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی بوو به‌سه‌ر یانه‌ی نه‌فت به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی توانی لێدانێكی سزا بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی یانه‌ی شورته‌، تاوه‌كو ئێستای ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراق 15 كلین شیتی هه‌یه‌ و ته‌نیا 7 گۆڵی لێبووه‌.

یانه‌ی ئۆساسۆنا، یانه‌یه‌كی ناسراوی ئیسپانیایه‌، ئێستا له‌ خولی پله‌ دووه‌كانی ئیسپانیا یاری ده‌كات، به‌ڵام پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه‌و نزیكه‌ له‌وه‌ی له‌ وه‌رزی داهاتوودا بگه‌ڕێته‌وه‌ لالیگا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here