یه‌كێك له‌ قوربانیانی مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی نیوزله‌ندایه‌

0
9

عه‌تا محه‌ممه‌د عه‌لیان

رووداو ـ هه‌ولێر

گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی فووتساڵی نیوزله‌ندا، یه‌كێكه‌ له‌ قوربانیانی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا.

یه‌كێتی تۆپی پێ جیهان، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی عه‌تا محه‌ممه‌د عه‌لیانی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی فووتساڵی نیوزله‌ندا كرد، كه‌ له‌ رووداوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌ شاری كرایس چه‌رچی نیوزله‌ندا، پیاوێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵان، به‌ ناوی برینتۆن تارانت به‌ چه‌كێكی ره‌شاش ده‌ستڕێژی كرده‌ سه‌ر نوێژخوێنانی دوو مزگه‌وت و 49 نوێژخوێنی كوشت.

فیفا له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر، نووسیویه‌تی “به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێگه‌یشت كه‌ عه‌تا عه‌لیانی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی فووتساڵی نیوزله‌ندا له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ ئازاربه‌خشه‌كانی كرایس چه‌رچ گیانی له‌دستداوه‌. سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی عه‌لیان و خانه‌واده‌ی هه‌موو قوربانیان ئه‌و هێرشانه‌ ده‌كه‌ین”.

هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئوردنی، رایانگه‌یاند عه‌لیان به‌ڕه‌گه‌ز ئوردنییه‌ و به‌مدواییه‌ بووه‌ته‌ باوك. عه‌تا دوای برینداربوون به‌ سه‌ختی، له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here