یوسف محەمەد:چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كان پێویستی بە هەر قوربانیدانێك هەبێت بێ دوودڵی ئامادەین .

0
109

[ad_1]

خه‌ندان-

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، پێویستە ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بە ئیرادەی راستەقینەی خەڵک و شەرعیەتی سیاسی و سەروەریی یاسادا تێپەڕببێت و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان پێویستی‌ به‌هه‌ر قوربانیدانێك بێت ئه‌و ئاماده‌یه‌.

یوسف محه‌مه‌د، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو”هەر لێرەشەوە هەموان پێشوەخت لەم مەترسییە ئاگادار دەکەینەوە، ناکرێت ئەوە قەبوڵ بکەین کە دەستبردن بۆ ڕیفراندۆم و مەسەلەی سەربەخۆیی بە بازدان بەسەر شەرعیەتی سیاسی و یاسایی تەواوببێت”. 

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ده‌ڵێت”ئەمڕۆ لە کوردستاندا دوو بەرە هەیە، بەرەیەک کە لە گەڵ خواستی خەڵک و شەرعیەتدایە، بەرەیەکی تریش دژ بە خواستی خەڵک و شەرعیەت.! چاوەڕوانکراوە کە ئەم ململانێیە سەخت بێت و  وەرچەرخان بە ئاسانی بەرقەرار نەبێت. بۆ ئێمە شانازییە کە لە بەرەی چارەسەری شەرعی و ریشەیین”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، “ئەگەر چارەسەری بنچینەیی قەیرانە سیاسی و ئابوریەکانی هەرێم، پێویستی بە هەر قوربانیدان و کاریک لە لایەن ئێمەوە هەبێت، ئەوا ئێمە بێ دودڵی ئامادەین. بە پێچەوانەوە، لە پێگەی شەرعی و یاسایی خۆمانەوە، بەردەوام دەبین لە داکۆکی کردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و، فشار کردن بۆ هێنانەکایەی چاکسازیی راستەقینەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان”.  

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌”لانی کەم بەندە و بەڕێز سکرتێری پەرلەمان، هەرگیز پۆست و پایەکانمان بەلاوە گرنگ نەبوە، وەگەرنا، هاوشێوەی هەندێ سەرۆکایەتیی خولەکانی پێشوی پەرلەمان، ئەو پڕۆژە یاسایانەی دڵخوازی هەندێ کەس و لایەن نەبون و نین و، بەشێوەی یاسایی پێشکەش کرابون، دەمانسپاردن بە فەرامۆشی”.

“سەربەرزین کە ئەوانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی سەرزەوی و ژێرزەویی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی بە شێوەیەکی نایاسایی بودجە و موچە و قوتی خەڵکیان بە ناوی پاشەکەوتەوە بڕیوە، ئەوانەی تۆمەتبارن بە هەوڵی کپ کردن و تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنوسان و دەنگە ئازا و ناڕازییەکان،  ئەوانەی دەیانەوێت بە شێوەی ناشەرعی و نایاسایی لە دەسەڵات بەردەوام بن، ڕێگریمان لێدەکەن و ڤیتۆیان لەسەرمان هەیە”، یوسف محه‌مه‌د واده‌ڵێت.

له‌ پامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت”سەرفرازین بەوەی کە تەنها تۆمەتێک دەدرێتە پاڵمان ئەوەیە، کە کارمان کردووە بۆ سەروەریی یاسا و دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات”.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here