یونس مه‌حموود پاڵپشتى كه‌ركووكه‌

0
410

 یونس مه‌حمود
یونس مه‌حمود

رووداو -سلێمانى 

یارییه‌كانى چوارگۆشه‌ى زێڕینى خولى نایابى كوردستان، ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاویان ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌نی نازناوه‌كه‌ دیارى بكرێت. هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر، كه‌ركووك و نه‌ورۆز هیواى به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه‌یان ماوه‌، یانه‌ى شێروانه‌ش هیوایه‌كى هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان. 

یارى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و كه‌ركووك، كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 20/4/2017 ئه‌نجام ده‌درێت، تا رادده‌یه‌ك نازناوه‌كه‌ به‌ یه‌كێك له‌م دوو یانه‌یه‌ ده‌به‌خشێت.

‏‎ئەمرۆش یانەى كه‌ركووك دواین مەشقی خۆی لە یاریگای فره‌نسۆ هەریری لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نەوزاد قادر سەرۆكی یانەكەو ومحه‌مه‌د فه‌وزی سكرتێری یانە و یونس مه‌حموود، یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئەنجامدا.

پاش تەواو بوونی راهێنانی یانەكە یونس مه‌حموود چەند ووتەیەكی پێشكەش كرد و داوای لە سەرجەم یاریزانەكان كرد خۆیان ماندوو بكەن وناوی شاری كەركووك بەرز رابگرن.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here