یوڤێ پلان بۆ ئەستێرەیەکی دیکەی ریال مەدرید دادەنێت

0
20

ریال مەدرید، گواستنەوە

رووداو – هەولێر

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەیەوێت سوود لە بارودۆخی خراپی فرانچیسکۆ ئیسکۆ، یاریزانی یانەی ریال مەدرید وەربگرێت بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاندووە، فابیۆ پاراتیچی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یوڤێنتوس کە رۆڵێکی گەورەی لە گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بینی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئیسکۆ لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی یاریزانەکە بباتە یوڤێ.

رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرت رایگەیاندووە، پێدەچێت سیناریۆی گواستنەوەی ئیسکۆش بەهەمان شێوەی ئەوەی رۆناڵدۆ بێت.

ئیسکۆ لەگەڵ یانەکە بەبارودۆخێکی باشدا تێناپەڕێت و چەندینجار لەلایەن هاندەرانی یانەکەوە لەدژی ئەو یاریزانە فیکەی ناڕەزایەتی لێدراوە، یاریزانەکەش لەلایەن سانتیاگۆ سۆلاری گرنگییەکی زۆری پێنادرێت، بۆیەش چاوەڕواندەکرێت لە ریزەکانی ریال مەدرید بڕوات.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here